image


پەیامی کورد … لەمساڵدا زیاتر لە ٣٧ ھەزار هاوڵاتی لەهەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە

لە ماوەی ٨ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٧ ھەزار هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە.

لە لێدوانێكدیدا ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، ڕایگەیاند: بەگوێرەی ئامارەکان لە ٨ مانگی ڕابردوودا ٣٧ ھەزار و ٢٥٠ هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بە ڕێگەی نایاسایی کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە.

سەرۆکی دەزگای لوتکە لە لێدوانەكەی بۆ كوردسات نیوز ئەوەشی وتووە: لەو ژمارەیە ١٠ کۆچبەر گیانیان لە دەستداوە و لە ڕێگەی دەزگای لوتکەوە تەرمەکانیان گەڕێنراوەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و ١٢ کۆچبەریش بێسەروشوێن بوون و دیار نەماون، لە ھەوڵەکانیاشیان بەردەوامن بۆ ئەوەی چارەنووسی ئەو کەسانەش ئاشکرا بکەن کە بێسەروشوێن بوون.