
پەیامی کورد... لە مانگی تەممووزدا ٣٧ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جولای ٢٠٢٢ دا، لانی کەم ٣٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان یان کوژراون، یان بریندار کراون کە ٦٧٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا سێ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٣٤ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون. ئەم ئامارە بە نیسبەت مانگی پێشوو ٦٧٪ زیادی کردووە.
زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە ٢٠ حاڵەت بووە.