image



پەیامی کورد... لە خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردووی مەریوان گەنجێک کوژرا

لاوێکی مەریوانی بە ناوی موختار ئەحمەدی، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمشەوی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، موختار ئەحمەدی لە گۆڕەپانی دارایی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراوە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موختار ئەحمەدی کوڕی حاجی سەلیم، دانیشتووی گەڕەکی تەکیە لە مەریوان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بە سەختی بریندار بووبوو، کە دوای گوازرانەوەی بۆ نەخۆشخانەی فەجر گیانی لەدەست دا.

جێی باسە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی موختار ئەحمەدی کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە بەشداری ٢٠ کەس و لە کەشێکی ئەمنیدا لە گۆڕستانی دارسێرانی مەریوان بەڕێوەچووە.

هەنگاو زانیویەتی کە ناوەندە ئەمنییەکان بە نووسراوە بەڵێنییان لە بنەماڵەی موختار ئەحمەدی وەرگرتووە کە دەبێت بە شەودا تەرمەکەی بنێژن و ئەگەر ئەوکارە نەکەن تەرمەکەیان ڕادەست ناکەنەوە.