image


پەیامی کورد … لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعشدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون

لە هێرشێکی داعشدا کە شەوی رابردوو بۆ سەر خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای 5ی پیادە لە تەپکی (کەڵان) لەسنووری کوڵەجۆ ئەنجامیدا پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواریش بریندارن.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ چەکدارانی داعش کە لە کاتژمێر 10:13 خولەک ئەنجامیانداوە،  ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی پیشمەرگە بۆ پاڵپشتی ڕۆیشتووە لەوکاتەدا بۆمبێکی چێنراو بەئۆتۆمبێلەکەدا تەقیوەتەوە ولەئەنجامی تەقینەوەی ئەو بۆمبە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیکەش بریندارن.

یەکێک لە پێشمەرگەکان دوای ئەوەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە و برینداربووە چەکدارانی داعش دەچنەسەری و بە گوللـە شەهیدی دەکەن.

سەرجەم شەهیدەکان خەڵکی قەزای شارەزوورن، دووانیان پلەیان ڕائیدە کە یەکێکیان فەرماندەیان بووە.

پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، کە تەنها چوار پێشمەرگە شەهیدبوون هێرشەکەی داعش تێکشکێنراوە.