image


پەیامی کورد … لە ڕێگەی هەورامان دەیان ئۆتۆمبێل پەكیان كەوتوەو هاتوچۆ ڕاگیرا

شەپۆلێكی بەهێزی بەفربارین هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوەو لە ئێستاشدا لەچەندین ناوچە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل پەكی كەوتوەو شۆفێران لەچاوەڕوانی كردنەوەی ڕێگاكاندان.

پەیامنێری كوردیو لە هەورامانەوە پێی ڕاگەیاندین: لە ڕێگەی هەورامان دەیان ئۆتۆمبێل پەكیكەوتووە و ڕێگەكە بەتەواوی گیراوەو هێشتا تیمەكان نەگەیشتونەتە ناوچەكە بۆ پاككردنەوەی شەقامەكان.

لەو بارەیەوە شۆفێرێك بە كوردیوی ڕاگەیاند: لە كاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆوە گیرمان خواردووە و ئۆتۆمبێلەكانمان پەكیان كەوتوەو شارەوانیمان ئاگادار كردووە تاوەكو ئێستا نەهاتوون بەدەممانەوە.

جێگەی باسە بەهۆی زۆری بەفربارینەوە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە كرایە پشووی فەرمی و داوا لە هاوڵاتیانیش دەكرێت بۆ كاری زۆر گرنگ نەبێت هاتوچۆ نەكەن.