
پەیامی کورد... لە دهۆک زیاتر له 14 هه‌زار مه‌تر دوجا زه‌وى له مین پاككرایه‌وه
كاروبارى مین و ته‌قه‌مه‌نى دهۆك ده‌ڵێت، له گوندێكی سنوورى پارێزگاكه‌یان 14 هه‌زار مه‌تر دوجا زه‌وییان له مین پاككردووه‌ته‌وه كه چاندنى ئه‌و مینانه بۆ ساڵانى هه‌شتاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 26_ی ئه‌یلول_ی 2023 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى مینى دهۆك بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كاره‌كانى پاككردنه‌وه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نى له گوندى بەرێ کەڕ له ناحیه‌ى سه‌رسنگى سه‌ر به قه‌زاى ئامێدى له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه كۆتایی هات.
ئاماژه‌ی به‌ه‌وه‌ش كردووه،زه‌ویه‌كه‌ى ئه‌م گونده به ( بانیا دێرینتێ) ناسراوه‌و رووبه‌ره‌كه‌ى زیاتر له 14 هه‌زار مه‌تر دوجایه، له‌لایه‌ن ده‌زگاى مینیشه‌وه به کۆدى IK10523 تۆمار كرابوو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه مینه‌كانى ئه‌م زه‌ویه له ساڵى 1985 له‌لایه‌ن حكومه‌تى پێشووى عێراق له‌و سنووره چێندرابوون.