image


پەیامی کورد …   لە عێراق ٢٨٠ کارمەندی تەندروستی بە هۆی کۆرۆناوە مردوون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنا لە ڕیزی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، 48 هەزار كەس تووشی پەتاكە بوون و 280یان مردوون.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنادا زیاتر لە 48 هەزار كەس تووشی پەتاكە بوون، لەو ژمارەیە 280 كەسیان بە كۆرۆنا مردوون كە پزیشك و پەرستیار و كارمەندی تاقیگە و دەرمانساز و پزیشكی ددان و كارمەندی كارگێڕی و هونەری و فریاگوزاریی سەرەتایی و ستافی ئەندازەیی بوون”.

وەك ڕێزگرتنێك لەو قوربانیدانانە، هەمووان پابەندی ڕێككارەكانی خۆپارێزی ببن و پابەندبن بە بەكارهێنانی دەستكێش و دەمامك و جێبەجێكردنی ڕێنمایی تەندروستی”، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەو داوایەی لە هاوڵاتییان كرد.

ماوەی چەند ڕۆژێكە لە پارێزگای كەركوك و چەند شارێكی تر ڕێوشوێن لەدژی زیاتر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و گۆڕاوەكانی گیراونەتەبەر و دەوامی بەشێك لە فەرمانگەكان كەمكراونەتەوە، سەیف بەدر لەبارەی وادەی ئاساییكردنەوەی دۆخەكەوە وتی، ئەگەر پابەندبوون بە ڕێككارەكانەوە هەبێت و ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا كەمببێتەوە، ئەوا لە ماوەی دوو هەفتەدا بارەكە ئاساییدەكرێتەوە.