image


پەیامی کورد... قائیمقامی ماوەت: سنوری گەڵاڵە بە قورسی بۆردومان دەكرێت

قائیمقامی قەزای ماوت رایدەگەیەنێت، چەند شوێنێك كە دەكەونە سەر گوندی گەڵاڵە بەچڕی لەلایەن فڕۆكەوە بۆردومان دەكرێن.

كامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت بڵاویكردۆتەوە، ئێستا سنوری گوندی گەڵاڵە لە ژێر بۆردومانێكی قورسدایە، لەماوەی چەند خولەكێكدا ئەم شوێنانە كە دەكەونە سنوری گوندی گەڵاڵە لەلایەن فڕۆكەی جەنگیەوە بە قورسی بۆردومان كراون.

كامەران حەسەن ئەو شوێنانەی بڵاوكردۆتەوە كە بۆدورمان دەكرێن و رایگەیاندوە، ئەو شوێنەی كە بە ترشەكە ناسراوە كە دەكەوێتە 4 تا 5 كیلۆمەتر سنوری گوندی گەڵاڵەوە دوجار بۆردمان كراوە، هەروەها باسكی قەلێ دەكەوێتە نێوان گەڵاڵەو سەفرەو نزیكەی 2 كیلۆمەتر لە گەڵاڵەوە دورە، لەگەڵ دۆڵی كڵاوە كە تەنها 2 كیلۆمەتر لە گەڵاڵەوە دورەو دۆڵی كوێرە كانیش بۆردومان كراون.