
پەیامی کورد ... كۆمپانیای دانا گاز ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە
كۆمپانیای داناگازی ئیماراتی له راگهیندراوێكدا ، رایگهیاند، پاش هێرشه مووشهكییهكهی ٢٧ی ئهم مانگه بۆ سهر كێڵگهی گازی كۆرمۆر پڕۆسەکانی بەرهەمهێنان بە شێوەیەکی ئاسایی و بێپچڕان بەردەوامن.
كۆمپانیای دانا گازی ئیماراتی ئهمڕۆ دووشهممه له راگهیندراوێكدا رایگهیاند، "دوای رووداوەکەی رۆژی (22ی حوزەیران)، دوو مووشەکی دیکە لە رۆژانی هەینی و شەممە لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستانی عێراق کەوتنەخوارەوە، لەو هێرشانەدا کەس بریندار نەبوو، هیچ زیانێکیشیان نەبوو".
ئاماژهی بهوهش كردوه، بەرهەمهێنان بەشێوەیەکی ئاسایی و بێ پچڕان بەردەوامن، بەڵام کارکردن لە پڕۆژەی فراوانکردنی کۆرمۆر KM 250 بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە، ئهوهش لهكاتێكدایه كارهكان بۆ بهرزكردنهوهی ئاستی ئاسایش و باری ئهمنی تووند وتۆڵتر دهكرێن و لەنزیکەوە ههماههنگیان لهگهڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق ههیه.
له راگهیندراوهكهی كۆمپانیای دانا گازدا هاتوه، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق پاڵپشتی بەهێزی خۆیان دەربڕیوە، وەک ووڵام دانەوەیەکیش بۆ ئەم هێرشانە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو رێکارێکی گرتوەتەربەر بۆ زیادکردنی رێکارە ئەمنییەکان لە کۆرمۆر".
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ جار هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، بەڵام بەپێی ووتەی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددیان نەبوە، دوای رووداوهكهش قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیرانی پێشمەرگە و سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت سەردانی کێڵگەکەی کرد و سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەتی کرد.
قوباد تاڵەبانی له كۆبوونهوهكهدا دڵنیایی پێدان کە کاردەکەن لەپێناو پاراستنی ژیانی کارمەندانی ناو کێڵگەکە و ئەوان "وەکوو حکوومەتی هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەک رێگرنین لەبەردەم هاتووچۆی کارمەندان" و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق لەسەرخەت دەبن بەمەبەستی بەرگرتن لە ڕوونەدانی لەو جۆرە هێرشانە.