image

پەیامی کورد     ...   قۆباد تاڵەبانی : هەوڵەكانمان بۆ چاكسازی و دەستەبەركردنی هەلی كار بۆ گەنجامان بەردەوام دەبێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لە پەیامێكدا بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە، رایگەیاند : " لەهەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ چاکسازی و گەشەپێدانی ئابوورى و کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی هەلى کاری زیاتر بۆ گەنجان."

قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە رایگەیاند"هیوادارم ساڵى نوێ ببێتە ساڵى یەکڕیزی ناو ماڵى کوردو یەک ووتاری هێزو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلى کوردستاندا."

ئەوەشی خستۆتەڕوو" دووپاتی دەکەینەوە کە لەهەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ چاکسازی و گەشەپێدانی ئابوورى و کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی هەلى کاری زیاتر بۆ گەنجان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ھاووڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان."