
پەیامی کورد...هێزى زەمینی ئێران قۆناغێکى نوێی ئۆپراسیۆنەکەى لەهەرێم راگەیاند
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپباران هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبەکانى رۆژهەڵات لەهەرێمى کوردستان.
ئاژانسى تەسنیمى سەر بە سوپاى پاسداران (26-9-2022) بڵاویکردەوە، هێزە زەمینییەکانی پاسداران ئۆپەراسیۆنێکی نوێى بۆ سەر بارەگاکانى ئەو گروپانە لە کوردستانی عێراق دەستیپێکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەم ئۆپەراسیۆنەدا، یەکەکانی تۆپخانە و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزەکانی زەمینی سوپای پاسداران، بە چەکی زیرەک و ورد، ناوەندەکانی گردبوونەوە و مەشق و ئۆپەراسیۆنى گروپەکانیان لە هەرێم کردە ئامانج.
هێزە زەمینییەکانی پاسداران هەروەها تۆپبارانى بنکە و بارەگاکانی ئەو گروپانەیان کرد.
بەپێی پێگەکە، هێرشەکانى له كاتژمێر چواری پاشنیوهڕۆی ڕۆژی شهممهوە دهستیان پێكردووه و سێ بارهگای مهشق و ڕاهێنان و گردبونهوهی "كۆمهڵه"یان كردووهته ئامانج و زیانی گهورهی لێكهوتووهتهوه
تۆپخانەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران ئەمڕۆ دووشەممە سنورەکانى هەرێمیان تۆپباران کرد، لە چوارچێوەى ئەو ئۆپراسیۆنەدا کە چەند رۆژێکە دەستیپێکردووە
تۆپبارانەکەى ئەمڕۆ بۆ سەر چیاى سەقەر و سنورى سیدەکان بووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
سوپاى پاسدارانى ئێران (24-9-2022) دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى "ئاگرباران و تۆپباران" ى لەخاکى هەرێمى کوردستان راگەیاند، بۆ بەئامانج گرتنى بنکە و بارەگاکانى حزبەکانى رۆژهەڵات.
سوپاى پاسداران لە راگەیەنراوێکدا هۆشداریدایە هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان کە نزیکى بنکە و بارەگاکانى حزبە کوردییەکان نەبنەوە، چونکە لەلایەن پاسدارانەوە بەئامانج دەگیرێن.
جەختیشیکردووەتەوە، دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنەکە دواى ئەوە هاتووە کە بەرپرسانى هەرێم "کەمتەرخەم بوون" لەڕێگریکردن لەو حزبانە بۆ ئەنجامنەدانى چالاکى دژى ئێران.