
هاشتاگی "مەهسا ئەمینی" (ژینا) لە جیهاندا ڕیکۆردی شکاند
بەدوای ئەوەی کە ژینا بەهۆی لێدانی هێزەکانی گەشتی ئیرشادی ڕژێم گیانی لەدەست دا، هاشتاگێک سەبارەت بە ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتنی گشتیی خەڵک لە کوردستان و ئێران لە تویتەر بەڕێوە چوو.
ئەو هەشتەکە لە تویتەر هەتا بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە زیاتر لە دوو ملیۆن ترەندی تێپەڕ کرد و لە جیهاندا وەک سەرنجڕاکێشترین هەشتەگ هاتە ئەژمار و ڕیکۆردی هاشتاگی "اعدام نکنید" کە ساڵی ١٣٩٩ بەڕێوە چووبوو شکاند.
گیانلەدەستدانی ژینا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەیەکی زۆری لە ناوخۆ و دەرەوە لێکەوتەوە و بەکارهێنەران بە شێوازی جۆراوجۆر ئەو کارەی ڕژێمی ئێرانیان شەرمەزار کرد.