image


پەیامی کورد … هاوسەرۆکی شارەوانی یەکێک لە شارەکانی باکووری کوردستان سزای ٩ ساڵ بەندنکرانی بەسەردا سەپا

 

هاوسەرۆكێکی شارەوانی، کە سەر بە پارتی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە)یە، بە نۆ ساڵ بەندکران سزا درا.

 

یڵدز چەتین، هاوسەرۆكی شارەوانی ئێرجیش، لە ساڵی ٢٠١٩ بە تۆمەتی ئەوەی پاڵپشتیی تیرۆر لە پۆستەكەی دوور خرایەوە و دەست بەسەر كرا.

 

دوای دوو ساڵ دەست بەسەركردن، دادگای پێنجەمی تاوزنە قورسەکانی وان بڕیاری كۆتایی لەسەر دۆسیەكەی یڵدز چەتین دا و بە نۆ ساڵ و ٢٢ رۆژ زیندانیکردن، سزای دا.

 

دادگاکە ئەو ژنە بەرپرسەی هەدەپەی بە جوڵانەوە دژی یاسا و هاندانی خەڵکی بۆ خۆپیشاندان و ئەندامێتیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، تۆمەتبار کرد.

 

یڵدز چەتین، کە لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە بەشداری دانیشتنی دادگای كرد، هەموو ئەو تۆمەتانەی رەت كردەوە.

 

بەپێی یاسای تورکیا، پارێزەری یڵدز چەتین دەتوانن لەماوەی یەک مانگدا تانە لە بڕیاری دادگا بدات و بڕیارەکە تەمیز بکاتەوە.