
پەیامی کورد... هاووڵاتییەکی کورد لەسێدارە درا
سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئیلام بە ناوی مەهدی نوورکەرەمی، تەمەن 37 ساڵ بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 10ی ئابی 2022، بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی و بێبەشکرانی لە مافی دوایین چاوپێکەوتن، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، مەهدی نوورکەرەمی خەڵکی شاری شیروان و چەرداول سەر بە پارێزگای ئیلام بووە و بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
مەهدی نورکەرەمی سێ ساڵ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئهمنییەکان لە شاری ئەراک دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
سەرچاوەکانی ئهو رێكخراوهی مافی مرۆڤ باسیان لەوە کردووە کە سزای سێدارەی مەهدی نوورکەرەمی لە کاتێکدا جێبەجێ کراوە، کە بنەماڵەکەی ئاگادار نەبوون و ناوبراو لە مافی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.