image

پەیامی کورد   ...  ڕاگه‌یندراوێك لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ەوە

حیزبى دیموكراتى كوردستانى ئێران ئاشكرای ده‌كات، هێرشی مووشەکی و درۆنى خۆكوژ جارێكى تر كراوه‌ته‌وه‌سەر بنکەکانیان، ڕاشیده‌گه‌ینێت، "زیانمان نییه‌".

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگه‌یندراوێكى له‌باره‌ى هێرشه‌كانى شه‌وى ڕابردوى سوپاى پاسداران بۆسه‌ریان بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایده‌گه‌ینێت، "جارێکی دیکە بنکەکانی حزبی دیموکرات بەموشەک‌و درۆن بەئامانج گیرانەوە".
له‌ ڕاگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، "نیوەشەوی شەوى ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەک‌ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چەند بنکەیەکی حیزبی دیموکراتیان لەنزیک کۆیەو جێژنێکان کردە ئامانج، ئەو هێرشە مووشەکییە نوێیە بۆ سەر بنکەو بارەگاکانمان زیانی گیانی لێنەکەوتۆتەوە".
ڕاگه‌یندراوه‌كه‌ى حئزبى دیموكرات له‌كاتێكدایه‌، هه‌ر شه‌وى ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ موشه‌كبارانى كۆیه‌، بنکەکانی کۆمەڵە لەزڕگوێز نزیک لەپارێزگاى سلێمانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی كرایه‌سه‌ر.

حیزبى دیموكرات باس له‌وه‌ده‌كات، "هێرشی مووشەکی نوێی کۆماری ئیسلامی بۆسەر بنکەکانمان لەكاتێكدایه‌، پێشتریش ئێران بەبەزاندنەوەی هەموو پڕەنسیپە نێونەتەوەییەکان بنکەو بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی بە مووشەک بە ئامانج گرتبۆوە کە ئەم هێرشە بوە هۆی شەهیدبونی دوو پێشمەرگەمان‌و دواتریش جارێكى تر بنکەو بارەگاکانمان بەئامانجگیرایه‌وه‌و 9 کەس شەهیدبون کە سێ کەس لەوانه‌ ژن‌ و منداڵ بوون".
حیزبى دیموكرات ئه‌وه‌شى وتووه‌، "بەردەوامی ئەو هێرشانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی حزبی دیموکرات لەکاتێکدایە کە خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی ناوخۆی کوردستانیش بە تووندترین شێوە سەرکوت دەکرێ‌و لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا دەیان کەس لەخەڵکی کوردستان لەئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران شەهیدو سەدان کەسیش برینداربوون".  
له‌به‌شێكى ترى ئه‌و ڕاگه‌یندراوه‌دا هاتووه‌، "پێشتریش ڕامانگەیاندوە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوخۆ بە زەبروزەنگ‌و کوشتاری خۆپێشاندەران‌و لە دەرەوەش بەهێرشی مووشەکی‌ و درۆنی بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان دوا پەلەقاژەکانی بەر لەنەمانی دەکات".
حیزبی دیموکرات داوا لە ووڵاتان‌ و ناوەندەکانی بڕیار لەکۆمەڵگەی جیهانی ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"هەتا بەربەستێکی جیددی بۆ سنوور بەزاندنەکانی کۆماری ئیسلامی دانەندرێ، ئەم هەڕەشەو هێرشانەی ئێران بەردەوام دەبن".