image


پەیامی کورد... جارێکی دیکە هێرشی مووشەکی کرایەوە سەر کێڵگەی کۆرۆمۆر

بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، بۆ جاری سێیەم بە مووشەک هێرش کرایەوە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.

پاشنیوەڕۆی دوێنێ هەینیش، بە دوو جاری جیاواز هێرش کرایە سەر کێڵگەکە و زیاتر لە پێنج مووشەک ئاراستەی کێڵگەکە و کۆمپانیای دانا غاز کران لە سنووری قادرکەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا و ٢٢ی ئەم مانگە هێرشێک کرایە سەر کۆمپانیای دانا غاز لە سنووری چەمچەماڵ لە کاتژمێر چوار و ٤٥ خولەکدا و دواتریش دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، هێرشەکە لەڕێگەی کاتیۆشاوە بووە.