image

پەیامی  کورد     ...   لە سێبەری خیانەتەکانی لاهوور جەنگی یەوە ئافرەت هەبووە ١٠٠ پارچە زەوی وەرگرتووە و بە ناوی کراوە   ...   بەڵام لە پێناوی چ هەرزەکاری و خیانەت و تاوانێک ؟؟؟  !!!

دابان محوەمەد، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، لە سلێمانی بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بە ناسایی مامەڵە بە زەوییەوە كراوە. دەشڵێت، ئافرەت ھەبوە ١٠٠ پارچە زەوی بەناوەوە کراوەو چه‌ندین به‌رپرسى ئه‌منى، سه‌ربازى، حزبى و حكوومی، بازرگان و ته‌نانه‌ت ده‌ڵاڵیش بەشداربوون لەوەداو به‌ ئامێرى پێشكه‌وتوو و له‌ ئاسمانه‌وه‌ زه‌وى ئیفراز ده‌کرا.

ئاوێنە: دابان موحەمەد، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەێندراوێكدا وتویەتی"بەدرێژایی دوو ساڵ و بەبەردەوامی باسی لێشاوێك له‌ داگیركردن، ئیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنى زه‌وى‌ سلێمانیمان کردوە‌، ته‌نانه‌ت گه‌یشتبوە‌ ئه‌وه‌ى زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایى گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنى قوتابخانه‌و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه‌، ده‌ستى بۆ ببرێت! بەھای ئەو زەویانەی مامەڵەیان پێوە کراوە بەنایاسایی ٢ ملیار دۆلار بەرەوژورە."

وتووشیەتی"چەندین ڕێگامان گرتەبەر، وەزارەتی ناوخۆ، دواتر لە ڕێگەی پەرلەمان و ڕاسپاردنی لیژنەی شارەوانی و دواترین جێگری سەرۆکی حکومەت، بەبەڵگەوە دۆسیەی ٢٤ ناوچەو زۆنی سلێمانی، کە ئیفرازی دەیان ھەزار پارچەزەوی و داگیرکاری و تاڵانی ھەزاران دۆنم بون، ڕادەستیان کراوە. ئافرەت ھەبوە ١٠٠ پارچە زەوی بەناوەوە کراوە."

ئەو ئەندامی لیژنەی دەستپاكی ئەوەشی ووتوە"چه‌ندین به‌رپرسى ئه‌منى، سه‌ربازى، حزبى و حكوومی، بازرگان و ته‌نانه‌ت ده‌ڵاڵیش بەشداربوون، به‌ ئامێرى پێشكه‌وتو و له‌ ئاسمانه‌وه‌ زه‌وى ئیفراز ده‌کرا! به‌ ده‌غڵ و دانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ به‌ زه‌وییه‌وه‌ ده‌کرا، به‌ سه‌وزایى و دارو دره‌خته‌وه‌ نه‌خشه‌ى بازرگانى بۆ ده‌کێشرا، فشار له‌ خاوه‌ن زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كان ده‌کرا، یان ڕازبن  به‌ پارچه‌ پارچه‌كردن و دابه‌شكردنى زه‌وییه‌كانیان، یان داگیر ده‌كرا!"