image


پەیامی کورد ….کفری/ داعش پەلاماری هێزی پێشمەرگەی دا

شەوی ڕابردوو لە سنووری کوڵەجۆ سەر بە شاری کفری تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و شەڕ دروست بوو.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: " تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای ٥ی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆ دا".

وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە کە لە ئەنجامی ئەو پەلامارەدا چوار پێشمەرگە بریندار بوون، ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە هێزەکانی پێشمەرگە، بە توندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوە و چەکداران و تیرۆریستانی داعشیان ڕاوناوە و ئێستا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە.