image


پەیامی کورد … فڕۆکەکانی تورکیا گوندێکی شارباژێریان بوردمان کرد

 

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە سنوری گوندی گەڵاڵە لە شارباژێرکە ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانییە بۆردومانکردووە.

 

 کامەران حەسەن قایمقامی ماوەت  ڕایگەیاندووە، دوو گەریلای پەکەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا کوژراون و یەکێکیش برینداربووە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هیچ زیانێک بەر هاوڵاتیانی مەدەنی گوندەکە نەکەوتووە و بۆردومانەکە لەکاتێکدا بووە مەفرەزەیەکی هێزەکانی پەکەکە بە گوندی گەڵاڵیدا رۆشتوون.