
پەیامی کورد ... فۆڕمى خۆراكى هاووڵاتیان گۆڕانكارى بەسەردا دهكرێت
بهرپرسێكى حكوومهتى ههرێم وردهكاری ئهو گۆڕانكارییه ئاشكرا دهكات كه لهفۆڕمى بهشه خۆراكى مانگانهى هاووڵاتی یاندا دهكرێت، دهشڵێت:"ئەمساڵ فۆڕمی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی و لەڕێگەی مۆبایلەوە ھاووڵاتییان دەتوانن مامەڵەی تۆمارکردن بەڕێوە ببەنو بریکارەکانیش لەڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە ھاووڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە".
حسێن سەبری ڕێکخەری وەزارەتی بازرگانی حكوومهتى ھەرێم لەبەغدا ئاشكرای كرد، "پرۆسەی بەئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراک دەستیپێکردوەو لەنەجەف کۆتایی ھاتوەو ئێستا لەدیالە جێبەجێدەکرێت".
دهشڵێت:"بڕیارە دوای پارێزگای دیالە لەپارێزگای دھۆک جێبەجێبکرێتو ئامادەکارییەکان دەستیانپێکردوە لەھەموو فەرمانگەکان، ئەمساڵ فۆڕمی خۆراک نامێنێت و دەبێتە سیستەمی ئەلیکترۆنی، کە سیستەمێکی پێشکەوتوەو ئیدی ھاووڵاتی کار بەفۆڕمی وەرەقە ناکات".
بەرپرسەکەی وەزارەتی بازرگانی حكوومهتى ههرێم لهبهغدا ڕایگەیاندووە ، ''سیستەمی ئەلیکترۆنی بەشێوەیەکی پێشکەوتوو ئامادەکراوەو ھاووڵاتییان بۆ زیادکردنی ئەندامێکی خێزان، یان کاتی مردنی ئەندام بۆ ئەوەی ناوی لاببرێت، تەنها لەڕێگەی مۆبایلەوە دەتوانێت مامەڵەی بەڕێوەببات".
زیاتر لهوبارهیهوه زانیاری خستۆتهڕوو وتویهتى، "قۆناغی دواتر ھەموو سیستەمەکە بەبریکارەکانی خۆراکەوە دەبەسترێنەوەو لەکاتی ھاتنی بەشەخۆراکی مانگانە لەڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە بریکاری خۆراک ھاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوەو ناوی ئەو مادانەی بۆ ئەو مانگانەی دابەش دەکرێن دەخرێنە بەردەستی ھاووڵاتییان، ئەمەیش یەکێک لە سیستمە پێشکەوتوەکانو کارئاسانی زۆر دەکات بۆ حکوومەت و بۆ ھاووڵاتیانیش".