image

پەیامی کورد      ...   دوو ئێسکە پەیکەری مرۆڤ لە باکووری کوردستان دەدۆزرێنەوە؛ تەمەنیان نزیکەی ١٥٠٠ ساڵە

تیمێک کە ماوەی ساڵێکە لە شاری دێرینی پەررە لە سەمسووری باکووری کوردستان، کاری هەڵکۆڵین دەکەن و بەدوای پەیژەیەکدا دەڕۆن کە تەمەنی لە دوو هەزار ساڵ زیاترە، تیمەکە رۆژی شەممە دوو ئێسکەپەیکەری مرۆڤیان دۆزییەوە.

محەممەد ئاڵکان، بەڕێوبەری مۆزەخانەی سەمسوورە و دەڵێت، "دوو ئێسکەپەیکەری مرۆڤی گەنج لێرە دۆزرانەوە. ئەو دوو تەرمە لە گۆڕستانەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا نێژراون. جەستەیان تەواوە، بەڵام هیچ کەلوپەلێکیان لەگەڵ نەدۆزراوەتەوە کە ئەمەش دەیسەلمێنێت ئەو دوو گەنجە بە رووتی نێژراون... مێژوویان بۆ نزیکەی ١٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە."

شاری دێرینی پەررە، یەکێک لە ناوەندە گرنگ و ستراتیجییەکانی سەردەمی هێلینیستیە کە قۆناخێکی یۆنانی کۆن تاوەکوو هاتنی ئیمپاتۆریەتی رۆم دەگرێتەوە.