image


پەیامی کورد … دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونە قوربانی

 

لە رۆژانی رابردوودا دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی بانە و شنۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کران.

 

بەگوێرەی راپۆرێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٥ی نیسانی ٢٠٢١، ، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی "زاهیر خدرزادە" لە سنووری ئەم شارە کەوتە بەر تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری ئێران و بە سەختی بریندار بوو.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زاهیر خدرزادە لاقی گوللەی بەر کەوتووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی ئەو شارە.

 

لە لایەکی دیکەوە لە رۆژانی رابردوودا لاوێکی شنۆیی بە ناوی " فەرشاد خوشمەرام" لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە کەوتە بەر تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری کۆماری ئیسلامی و بریندار بووە.