
پەیامی کورد... دژە تیرۆری کوردستان: دەیان چەکداری پەکەکە و یەپەگە کوژان و بریندار بوون
سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر چەکدارانی یەپەگە و پەکەکە دەست پێ کرد و تا ئێستا دەیان چەکدار کوژراون و بریندار بوون
دژەتیرۆری کوردستان بڵاویكردەوە بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە لە باشووری کوردستان و یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەیان چەکدار کوژراون و بریندار بوون.
ئاماژەشیان بەوەكرد، سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2022، زیاتر لە 25 هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر بنکە و پێگەکانی چەکدارانی یەپەگە و پەکەکە لە سنووری حەسەکە و گوندەوارەکانی حەلەب و ڕەقە و کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان و، گوندەکانی قەزای ماوەت، بناری قەندیل، چیای کورتەک، چیای ئاسۆس و سنووری برادۆست ئەنجام داوە و تێیدا تا ئێستا 32 چەکداری یەپەگە و پەکەکە کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.