image

پەیامی کورد     ...   دەستەی کەشناسی عێراق کاتی باران بارین ڕادەگەێنێت

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەی سێشەممە لەچەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و  پارێزگاکانی باکووری عێراق بارانبارین دەستپێبکات و پلەکانی گەرماش لەسەرجەم ناوچەکان هاوشێوەی ئەمڕۆ بەجێگیری دەمێننەوە.

دەستەی کەشناسی عێراق لەراگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی سێشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لەچەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و  پارێزگاکانی باکووری عێراق ئاسمان هەور دەبێت و بەڕێژەیەکی سنووردار باران دەبارێت.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا خێرایی با 10-20 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا دەبێت و رۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینیش لەسەرجەم ناوچەکان ئاسمان  ساماڵ دەبێت و گۆڕانکاری لەپلەکانی گەرمادا روونادات.
١٦ی ئەم مانگەش سادق عەتییە، شارەزای کەشناسی عێراق رایگەیاندبوو، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەجیاوازییەکی گەورە ڕوو لە دابەزین بکەن و هۆکارەکانی فێنککردنەوەش بەگشتی کۆتاییان دێت و کەمتر بەکاردەهێنرێن.