image


پەیامی کورد... بومەلەرزەیەک لیبیا دەهەژێنێت



ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپا ڕایگەیاند: بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.٦ پلەی ڕێختەر شاری تەبروکی باکوری ڕۆژهەڵاتی لیبیای هەژاند

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 20_ی ئه‌یلول_ی 2023 ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپا ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوەو تێیدا هاتوە ئەمڕۆ چوار شەممە بومەلەرزەیەک بەگوری ٤.٦ پلەی ڕێختەر شاری تەبروکی باکوری ڕۆژهەڵاتی لیبیای هەژاند بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.

باسی له‌ه‌ش كردوه‌، بەهۆی بونی درزێکی گەورە لەو ناوچانەدا کە بەدرزی عەزیزیە ناسراوە بوەتە هۆی ڕۆچونی زەوی ئەمەش هۆکارە بۆ رودانی بومە لەرزە و پێشبینی بومەلەرزەی گەورەتر.

ئەوەش خراوەتەروو ئەو ناوچانەی هەستیان بە بومەلەرزەکە کردوە نزیکەی ٥٠ کیلۆ مەتر لە لیبیاوە دورن، نزیکی کەناراوەکانی لیبیا بەهۆی بومەلەرزەکەوە وای کردوە کارەبای ئەو ناوچانە بۆ ماوەیەک کوژاوەتەوە.