
پەیامی کورد ... بەرزترین ئاستی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه پێنج هه‌زار و ٩٠٣ پشكنینی كۆرۆنا كراون، هه‌زار و ٣٧٠ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ١٩١ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چوار تووشبوو گیانیان لە دەستداوە ، ژماره‌ی تووشبوونیش له‌ماوه‌ی ساڵێكدا زۆرترین رێژه‌یه تۆماركرابێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا پێنج هه‌زار و ٩٠٣ پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا هه‌زار و ٣٧٠ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تووشبوو تۆماركراون.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ١٩١ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چوار تووشبوو گیانیان لە دەستداوە كه دوو كه‌سیان له هه‌ولێر، یه‌كێكیان له سلێمانی و كه‌سێكیشیان له دهۆك بوو.