image

پەیامی کورد     ...    بەرپرسێکی باڵای یەکیتی بە تاوانی سپیکردنەوەی پارە دەردێتە دادگا

بەتاوانی سپیکردنەوەی پارە بەرپرسێکی باڵای یەکێتی دەدرێتە دادگاو سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار لەمبارەیەوە زانیارى گرینگ ئاشكراده‌كات، و ڕایگەیاند :"دەستکاری چەکی پارە کراوەو کاری تەزویری گەورە ئەنجامدراوە".
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگه‌یاندووە : "داوایەکی یاسایی لەسەر بەرپرسێکی پله‌ باڵای یەکێتی تۆمارکراوە لەسەر سپیکردنەوەی پارەو گەندەڵى لەوەزارەتی تەندرووستی لە سکاڵاکەدا كه‌ ئاماژەکراوە به‌وه‌ى سەدان ملیۆن دینار پارە براوەو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئەو بەرپرسەی لەسەر تۆمەتبارکراوە".
به‌ ووته‌ى ئەو سه‌رچاوەیە، ئەو سكاڵایه‌ى کە له‌سه‌ر ئەو به‌رپرسه‌ پله‌ باڵایەی یه‌كێتى تۆماركراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ دەستکاری چەکی پارە کراوەو کاری تەزویری گەورەش ئەنجامدراوە.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ووتووە :"ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ى یه‌كێتى پێشتر له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى كاریكردوه‌و تۆمه‌تباره‌ به‌ژماره‌یه‌ك گه‌نده‌ڵى زۆر له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا".