
پەیامی کورد … بۆمبێکی چێندراو كه لە قۆریی چایدا بو بە شوانێکدا تەقییەوە
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەریم ڕایدهگهیهنێت،بۆمبێکی چێندراو کە لە قۆرییەکی چایدا دانرابوو، بە شوانێکدا تەقییەوە.
ئهمڕۆ شهممه 15ی کانونی دووەمی 2022 وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوه ئاماژهی بهوه كردووه "دوای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراقی لە سنووری میحوەری دووی گەرمەسێر و پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی لە دەستی تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ، لەهەمان سنور بۆمبێکی چێندراو، کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دانرا بوو، بە شوانێکدا تەقییەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و شوانەکە سەلامەتە".
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتووه "شایانی باسە هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیەدا، جێگیربوون و توانیویانە، دەیان مۆڵگەی تیرۆرستان تێک بدەن و چەندین پاشماوەی بۆمبی چێندراو و حەشارگەی تیرۆریستان بدۆزنەوە و خاپووری بکەن".