
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان لهرێكخستنه حزبییهكانیدا ئه‌نجامیده‌دات، بڕیاریداوه 4 به‌رپرسی لق بگۆڕێت و كه‌سانی شاره‌زاو گه‌نجی لێهاتوو له‌شوێنیان دابنێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوه زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری له حزب و حكومه‌تدا ئه‌نجامبدات و كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕ‌و لێهاتوو بهێنێته پێشه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پارتی بڕیاریداوه چوار به‌رپرسی لق بگۆڕێت و كه‌سانی شیاو لهجێگهكانیان دابنرێت.
به‌پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی ئاشكرای ده‌كات، پارتی هه‌ندێک گۆڕانکاری له هه‌یکه‌لیه‌تی حزبه‌که‌ی له سنوری ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیه‌کانی سلێمانی و گه‌رمیان و ڕێکخستنه‌کانی موسڵ ده‌کات و هه‌وڵده‌دات زیاتر كه‌سانی شاره‌زاو كۆمه‌ڵایه‌تی یەوە بهێنێته پێشه‌وه.