
پەیامی کورد ... یەکیتی لە سەر ئەم کابرایەی کە " چوار ساڵی بێ کەڵکی لە بەغدا بەسەر کرد " ژوورێکی ئۆپراسیۆن ڕادەگەێنێت
یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بڕیاریدا به‌پێكهێنانى ژورێكى ئۆپراسیۆن بۆ سه‌رخستنى كاندیده‌كه‌ى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق كه (د.به‌رهه‌م ساڵح)ه، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئه‌ركى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه دروستكردنى تۆڕێكى په‌یوه‌ندیی فراوان ده‌بێت له‌گه‌ڵ كهناڵو میدیا عهرهبىو ناوخۆییه‌كان بۆ ڕوماڵى هه‌ڵمه‌تى سه‌رخستنى كاندیدى یه‌كێتى".
به‌گوێره‌ى بڕیارێكى ستران عه‌بدۆڵڵا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و لێپرسراوى مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندنى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ، ئاماژه به‌وه‌كراوه، "بۆ هه‌ڵمه‌تى سه‌رخستنى كاندیدى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هه‌ڤاڵ دكتۆر (به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح) بۆ سه‌رۆك كۆمارى عێراق، بڕیارماندا به‌پێكهێنانى ژوورى ئۆپراسیۆن بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئاستى میدیاى كوردستانىو عێراقی".
باسى له‌وه‌شكردوه، ئه‌ركى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه دروستكردنى تۆڕێكى په‌یوه‌ندی فراوان ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌ناڵ و میدیا عه‌ره‌بى و ناوخۆییه‌كان بۆ ڕوماڵى هه‌ڵمه‌تى سه‌رخستنى كاندیدى یه‌كێتى.
ئه‌وه‌ش هاتووه، "لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانى مه‌كته‌بى سیاسى‌و ووته‌بێژو ته‌واوى ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى ده‌توانن بهكوردىو عه‌ره‌بى بنوسن‌و لێدوان ده‌ده‌ن، له‌په‌یوه‌ندی و ڕایه‌ڵى به‌رده‌وامدا ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى ووتارى یه‌كێتى به‌یه‌ك ئاراسته گوزارشتى لێبكرێت".
به‌گوێره‌ى بڕیاره‌كه‌ى ستران عه‌بدۆڵڵا، ژوورى ئۆپراسیۆنی سه‌رخستنى كاندیدى یه‌كێتى له نۆ كه‌س پێكهاتووه كه نوێنه‌رایه‌تى سه‌رجه‌م ئۆرگان و میدیاى سه‌ر به‌یه‌كێتى و مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندن و ڕاگه‌یاندنى مه‌كته‌بى سیاسیش ئه‌و حزبه‌ش ده‌كات.
بڕیاره‌كه‌ى لێپرسراوى مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندنى یه‌كێتى بۆ سه‌رخستنى كاندیدى ئه‌و حزبه بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار دواى ئه‌وه‌دێت، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به‌زۆرینه‌ى دهنگو دواتریش به‌بڕیارى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى، د.به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك تاكه كاندیدى ئه‌و حزبه بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار دیاریكراو جه‌ختیشیانكرده‌وه، ناچنه ژێر فشارى هیچ حزبێگ بۆ گۆڕینى كاندیده‌كه‌یان.