image

پەیامی کورد     ...     دوو سەرکردەی باڵای دیکەی یەکیتی ژەهرخوارد کراون .

بەشێک لە میدیاکارانی سلێمانی بڵاویان کردووەتەوە کە جگە لە پاڤێڵ تاڵەبانی دوو سەرکردەی دیکەی یەکیتی نیشتیمانی ژەهرخوارد کراون و سەرقاڵی ئەنجامدانی پشکنینی زیاترن بۆ دڵنیابوونەوە لەم ڕووداوە .

سەرجاوەیەکی باڵای ناو یەکیتی نیشتیمانی ئاشکرای کردووە دوو سەرکردەی دیکەی ئەو حیزبە ژەهرخوارد کراون و بریتین لە مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی ئەو حیزبە و هەروەها " وەستا حەسەن " بەڕێوبەری ئاسایش ی سلێمانی .

هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە مەلا بەختیار بە هۆی کاریگەری ژەرخواردکردنی ماوەیەک بەر لە ئێستا سەردانی ئەورووپا و بە تایبەتی ووڵاتی ئاڵمانیای کردووە و پشکنینی بۆ کراوە و بە تەواوی ژەهرخوارد کردنی سەلمێندراوە و بۆیە گەڕاوەتەوە کوردستان و لە ئێستادا چارەسەری دەرمانی وەردەگرێت بەڵام هێشتا دیار نییە لە چ کاتێک ژەهرخوارد کراوە .

هەروەها باس لەوەش کراوە ئەو دوو سەرکردەیە چاوەڕوانی پشکنینی دووهەم و سێهەم ن لە دەرەوەی ووڵات تاکوو بە تەواوی دڵنیا بن و ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی ڕابگەێنن

هەر لەمبارەیەوە موحەمەد رەئووف ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سلێمانی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " فەیسبووک " بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو دوو کەسە چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکانی خۆیان بۆ ئەوەی بە دڵنیابوونەوە دەرئەنجامەکەی ڕابگەێنن .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر لە هەموو راگەیاندنەکان دا باس لە ژەهرخواردکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی باڵای یەکیتی کراوە ، بە تایبەتی پاڤێڵ تاڵەبانی بە فەرمی ڕایگەیاندبوو کە بە بەڵگەوە سەلماندوویەتی کە ژەهرخوارکراوە و لەم بابەتەش دا لاهوور جەنگی تێوەگلا بوو و دەستی هەبووە