
پەیامی کورد ... بە پێی خشتەیەکی نوێی وەزارەتی دارایی و ئابووری سبەی ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند : سبه‌ی پێنجشه‌ممه مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و دام وده‌زگایانه دابه‌ش ده‌كرێت كه تا ئێستا مووچه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م/١٢)ی ٢٠٢١یان وه‌رنه‌گرتوه.
به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێم، سبه‌ی پێنجشه‌ممه مووچه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م/١٢)ی ٢٠٢١ی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، كاره‌با، ئاوه‌دانكردنه‌وه، رۆشنبیری دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی خشتهكه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی په‌رله‌مان و هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و خانه‌نشینی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت، به‌مه‌ش كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م/١٢)ی ٢٠٢١ دێت.
هه‌روەها سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌غدا ٢٠٠ ملیار دیناری خستوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی حكوومه‌تی هه‌رێم.