image


پەیامی کورد... بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لە تەواوی دامودەزگا حكومییەكان قەدەغە کرا

ئەمڕۆ یەک شەممە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاریدا بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لە تەواوی دامودەزگا حكومییەكان ڕابگرێت.

 

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢/١٠/٢٠٢٢، جەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاریدا بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لە تەواوی دامودەزگا حكومییەكان ڕابگرێت و قەدەغە بکات.

 

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو بڕیارە بە مەبەستی سەرقاڵ نەبوونی فەرمانبەران بە كاری لاوەكی و لە خزمەتی هاوڵاتییاندا بن.