image

پەیامی کورد    ...   بە پێی بڕیارێک بەشە خۆراکی ئەم کەسانە ڕادەگیرێت

بەڕێوبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە بەشەخۆراكی چەند توێژێك ڕابگرێت، ئەوەش بۆ ئەوەی بەشەخۆراكی مانگانە باشتر بگاتە ئەو هاووڵاتیانەی پێویستیانە، دەشڵێت، هێشتا دیار نییە كەی بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند : وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە بە ڕێكخستنەوەی چۆنیەتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەو لەو چوارچێوەیەدا بەشەخۆراكی مانگانەی چەند توێژێك دەبڕدرێت.

ناوبراو ڕایگەیاندووە ، هێشتا ئەمە بڕیارەو نەچووەتە واری جێبەجێكردنەوە، بەڵام لە كاتی جێبەجێكردنیدا، پزیشك، بازرگانانی ئەندامی ژووری بازرگانی، سەرمایەداران، خاوەن كۆمپانیا و بەڵێندەران، هەروەها ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان لە یەك ملیۆن و (٥٠٠) هەزار دینار زیاترە، بەشەخۆراكیان رادەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسانە پسوولەی خۆراكان هەر دەمێنێت، بۆ ئەوەی بۆ هەر كارێكی وەك سەرژمێری گرفتیان بۆ درووست نەبێت.