
پەیامی کورد... عێراق: چوار هەزار هاووڵاتی تەنگەنەفەس بن
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە ٤ هەزار هاووڵاتی تەندروستیان تێکچوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی بەهۆی خۆڵبارینەوە تەنگەنەفەس بن و سەردانی نەخۆشخانەیان کردوە بەرزبۆتەوە بۆ ٤ هەزار کەس لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا.
ڕاشیگەیاندوە، سەرجەم هاووڵاتییەکان چارەسەری پزیشکیان بۆ کراوە.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی خۆڵبارینەوە دوو هەزار هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و چارەسەریان بۆ کراوە.