
پەیامی کورد... عێڕاق بە ڕیزبەندی دووەمین وڵات دێت لە حالەتی دەستدرێژیکردن بۆ سەر ژنان
عێراق بە پلەی دووەم دێت لە حاڵەتەكانی دەستدرێژیكردنەسەر ژنان، و هۆكارەكەشی بۆ نەبوونی یاسایەكی ڕاگری ئەو دیاردەیە دەگەڕێننەوە.
بەپێی وتەی چەند پسپۆڕێكی یاسا كە قسەیان بۆ میدیای عێراقی كردووە، دیاردەی دەستدرێژیكردنەسەر ژنان لە عێراق بە ڕێژەیەك بەرزبووەتەوە، وڵاتەكەی كردووەتە دووەم وڵاتی ناوچەكە و دەوروبەر لە ڕووی زۆریی ژمارەی حاڵەتەكانی دەستدرێژیكردنەسەر ژنان.
دەشڵێن، یاسا سزایەكی ڕاگری بۆ ئەو كەسانە دیارینەكردووە كە دەستدرێژی و گێچەڵ دەكەن بە جۆرێك كە قورسیی سزاكە ببێتە بەربەستێك لە بەردەم ڕەفتاری لەو جۆرە، ئەوەش هۆكارێكی سەرەكییە بۆ زۆربوونی ژمارەی حاڵەتەكانی دەستدرێژیكردنەسەر ژنان.
هەوەها ئەوەشی خستەڕوو کە لە دۆسیەكانی دەستدرێژیكردنەسەر ژناندا، پەنادەبرێت بۆ ماددەی ٤٠٢ لە یاسای سزاكان كە تایبەت بە ڕەفتارێك بە ئاشكرا ئەنجامبدرێت و ئابڕووی گشتی بڕووشێنێت، نەك دەستدرێژی بۆ سەر ژن.
شایەنی باسە لە سیستمی سزاداندا، هیچ تاوان و سزایەك بۆ دەستدرێژی بۆ سەر ژن بوونی نیە.