
پەیامی کورد … 60 کەس بەهۆی خلیسکانەوە قاچ و دەستیان شکاوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، پاش بەفربارین لە ئەمڕۆی شاری هەولیر، 60 هاوڵاتی بەهۆی خلیسکان لەسەر بەفر دەست و قاچیان شکاوە.
هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند، بەشێک لەو هاوڵاتییانە ڕاستەوخۆ پێویستیان بە نەشتەرگەریی بووە بەهۆی شکانی دەست و قاچیانەوە.
باسی لەوەش کرد، هەندێک لە هاوڵاتییانیش تەنها پێویستیان بە خزمەتگوزاریی سەرەتایی بووە و بەشێکی دیکەش بەقورسیی بریندار بوون.
ئەوەشی خستەڕوو، زۆرینەی حاڵەتەکان خلیسکان بووە لە حەوشەی ماڵەکانیاندا و بەو هۆیەوە بریندار بوون و گەیاندراونەتە نەخۆشخانە.