
پەیامی کورد... تۆمەتبارانی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی بەغدا سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنرا
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڵاوی کردەوە، بەپێی ئامارەکان چوار کەس بەهۆی تێوەگلان لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاوی کردەوە، دادگای تاوانەکانی کەرخ، سزای هەتاهەتایی بۆ چوار تاوانبار دەرکردووە، ئەوەش بە تاوانی ئەوەی کە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا، بەشدارییان کردووە لە ئاراستەکردنی مووشەک بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.
ڕاشی گەیاندووە کە سزاکە پشت بەستن بە ماددەی چواری تیرۆر دەرکراوە.
شایەنی باسە ئەمە یەکەم جار نییە هێرش بکرێتە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا بەڵکوو ئەمە چەندەها جارە، هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا زیانی ماددی لێکەوتەوە.