
پەیامی کورد... گۆڤاری تایم، ژنانی ئێران وەکوو قارەمانی ساڵ ناساند
گۆڤاری تایم، بە ئاماژە بە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران دژی دەسەڵات، پەیوەستبوونی ژنان و کچان بەو ڕاپەڕینەی بۆ دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکانیان وەکوو قارەمانەتی ناو برد و ژنان و کچانی ئێرانی وەژوو قارەمانی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی ناساند.
گۆڤاری تایم، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی دێسەمبەر، لە نوێترین بابەتی خۆیدا، بەئاماژە بە پەیوەستبوونی ژنان و کچان بە ڕاپەرینی گەلانی ئێرانەوە دژی دەسەڵات و هەروەها داکۆکیکردنی ژنان بۆ دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکانیان، هاتنە شەقامی کچان و ژنانی ئێران بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان، ژنانی ئێرانی بە قارەمانی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیی ناساند.
گۆڤاری تایم، ژنانی خوێندەوار، ئازادیخواز و سێکۆلاری وەکوو ڕێبەرانی شۆڕشی ئێستای گەلانی ئێران ناساند کە بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی ئازاد، یەکسان و بەرانبەر بە دەستی بەتاڵ ڕووبەڕووی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بوونەتەوە.
گۆڤاری تایم، ئەو کەس یان کەسانەی کە زۆرترین ڕۆڵ و کاریگەرییان لەسەر ڕووداوەکانی جیهان هەیە، وەکوو کەسایەتی و قارەمانی ساڵ دیاری دەکات.