
پەیامی کورد ... پێنتاگۆن دوو سیستەمی زەوی بە ئاسمانی ڕادەستی ئۆکراین کرد
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند دوو سیستەمی مووشەکی زەوین بە ئاسمانی ڕادەستی ئۆکراین کردووە .
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " ڕایگەیاند : ویلایەتەیەکگرتووەکان وەکوو بەشێک لە دواهەمین پاکێت گەلی چەک و تەقەمەنی خۆی بۆ ئۆکراین ، دوو سیستەمی مووشەکی زەوین بە ئاسمانی " ناسامز " ی چوار ڕاداری دژە تۆپخانەیی زیادە و تاکوو ١٥٠ هەزار گوللەی تۆپخانەیی ١٥٥ میلی مەتری بۆ ئۆکراین دەنێرێت .