
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کوشتاری بە کۆمەڵی بەدنیخانەی بادووش لە مووسڵ تاوانێکی شەڕ بووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئەلجەزیرە لە ١٠ی جوونی ٢٠١٤ دا هێزەکانی داعش بەندکراوانی شیعەی لە بەندیخانەی بادووش لە باکووری مووسڵ لە عێراق لە بەندکراوانی دیکە بە بیانووی ئازادی جیاکردووەتەوە و ئەوانی بردووەتە کەنارەی ئاوێک و هەموویانی لە سێدارە داوە . لانیکەم ٦٧٠ کەس لەم کوشتارەدا کوژراون و ناوی بادووش لە دوای کوژرانی سپایکەر وەکوو بەڵگە و سەنەدی تاوانی داعش لە باکووری عێراق لە مێژوودا نووسراوەتەوە .
سەرەڕای ئەمانە کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربارەی کوشتاری بادووش کە بەناوبانگە بە UNITAD ڕایگەیاندووە داعش لەم کوشتارەدا هەزار بەندکراوی شیعەی کوشتووە و تووسی تاوانی شەڕ بووەتەوە .
سەرۆکی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەکان دەربارەی کوشتاری بادووش بە شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربارەی ئەو بەڵگانەی کە دۆزراونەتەوە سەبارەت بە گۆڕگەلی بە کۆمەڵی بەندکراوانی شیعە ڕاپۆرتی داوە