
ئەرتەشی ئەمریکا هێزی سەربازی و نیزامی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا دەنێرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک پێنتاگۆن ڕایگەیاند لە ڕاستای بەرپرسیاریەتیگەلی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆرسیم و ڕاهێنانی هێزە خۆجەییەکان ، ١٠٠٠ هێز بەرەو ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا دەنێرێت . وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئەم هێزانە لەگەڵ مۆمەڵەی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە چیای ئەفریقیا یەک دەگرنەوە .
سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا شوێنی ئەم هەزار هێزە دیاری نەکراوە بەڵام بە ئەگەری زۆر ئەوان لەگەڵ ٣٤٠٠ هێزی پێشووی ئەمریکا لە جیبووتی یەک دەگرنەوە . ئەم زیادبوونەی هێز لە حاڵێکدا ڕوو دەدات کە بایدن قەولی دابوو ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی ئەم ووڵاتە کەم بکاتەوە .