
پەیامی کورد ... ملیاردێری ئیماراتی داوای درووستکردنی دراوی عەرەبی دەکات
"خەلەف ئەلحەبتوور"، ملیاردێر و بازرگانێکی ئیماراتی ڕایگەیاند :
پێشنیارێکم کرد بۆ چاپکردنی دراوی کەنداوی فارس لە نێوان ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو و میسر و ئوردن بۆ ئەوەی بتوانین لەو فشارە ئابوورییە ڕزگارمان بێت کە بەهۆی دۆلارەوە درووست بووە.
بڵاوبوونەوەی دراوی عەرەبی یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی ئابووری و بۆ ئەمەش دەبێت پێش وازهێنان لە دۆلار لێکۆڵینەوەی زانستی و ئابووری بکرێت.
فشاری دۆلار و سوودی بانکی کاریگەری لەسەر هەموو ئابوورییەکی جیهان هەیە