image

پەیامی کورد     ...   " ئەحمەد مەسعوود " داواکارییەکەی تاڵیبانی سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ ئەفغانستان ڕەت کردەوە

" ئەحمەد مەسعوود " بۆ گەڕانەوەی بۆ ئەفغانستان پێویستی بە ئیزنی تاڵیبان نییە

کەسایەتی یە نزیکەکانی ئەحمەد مەسعوود ڕایدەگەێنن ڕابەری جیبهەی مقاومە بەم زووانە دەگەڕێتەوە ئەفغانستان و بۆ گەڕانەوەش هیچ پێویستییەکی بە ئیزنی تاڵیبان نییە .

عەلی مەیثەم نەزەری ، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی جیبهەی مقاومەی نیشتیمانی ڕایگەیاندووە تاڵیبان خاوەنی ئەفغانستان نییە کە بۆ گەرانەوەی لەوان ئیزن وەربگرین . ئێمە داواکارییەکەی ئەمیر خان مۆتەقی مان ڕەت کردووەتەوە و هەر کاتێک کە فەرماندە ئەحمەد مەسعوود بیەوێت ئەوە دەگەڕێتەوە نیشتیمانی خۆی . نەزەری ووتی بەشگەلێک لە هێندووکێش لە دەستی جیبهەی مقاومەیە و ئەحمەد مەسعوود هەر کاتێک کە بیەوێت لە دوای کۆتایی سەفەرەکانی دەگەڕێتەوە ئەفغانستان .

ئەمیر خان مۆتەقی وەزیری دەرەوەی تاڵیبان لە سەفەرێک کە سەرەتاکانی ئەم هەفتەیە بۆ تاران هەیبوو ، لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی جیبهەی مقاومەی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتی ئیسماعیل خان ، داوای لەوان کردبوو ەک بگەڕێنەوە ئەفغانستان و بە بێ هیچ نیگەرانییەکی ئەمنییەتی ژیانی خۆیان بە سەر ببەن . سەرەڕای ئەمەە ئەندامانی ڕابەرایەتی جیبهەی مقاومەی نیشتیمانی ئەم داواکارییەیان ڕەت کردەوە .

نزیکەکانی ئیسماعیل خان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە : ئەم چاوپێکەونتە بە بێ هیچ دەرئەنجامێک بە کۆتا هاتووە ، چوونکە وەزیری دەرەوەی تاڵیبان هیچ فەرمانێکی کاری بۆ ئەم گفتۆگۆیانە نەبووە ،