image

پەیامی کورد   ...  هۆشداری نوێی فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران : خەڵکی هەرێمی کوردستان بەپەلە دەورووبەری مەقەڕ و ناوەندەکانی جێگیربوونی هێزە دژبەرەکانی ئێران چۆڵ بکەن

بە پێی نوێترین ڕاگەیاندن لە لایەن موحەمەد خاکپوور ، فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران ەوە ڕایگەیاند : ئۆپراسیۆنی هێزی زەوینی سوپای پاسداران لە دژی گرووپگەلی دژبەری جیایی خوازی ئێران لە هەرێمی کوردستان ، تا نەهێشتنی هەڕەشە و چەک کردنی ئەوان بەردەوامی هەیە .

جارێکی دیکە داوا دەکەین خەڵکی هەرێمی کوردستان ، دەورووبەری مەقەڕ و ناوەندەکانی جێگیربوونی ئەم گرووپانە بەپەلە چۆڵ بکەن .