
پەیامی کورد ... هەواڵی تێرۆری بەرپرسی پێشووی دەزگای " هەواڵگری و زانیاری " سوپای پاسداران لە لایەن لێکەکەمانەوە پشتڕاست کرایەوە
پشتڕاستکردنەوەی هەواڵێکی ماڵپەڕەکەمان سەبارەت بە چاودێری کردن و تێرۆری بەرپرسی پێشووی دەزگای " هەواڵگری و زانیاری " سوپای پاسداران و ئۆپراسیۆنەکانی ئێران لەلایەن میدیای ئیسرائیل ەوە
هەژماری تویتەری "تیرۆر ئەلارم" بە بڵاوکردنەوەی دەقێک، هەواڵی سەبارەت بە تیرۆری حسێن تائیب، بەڕێوبەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی پشتڕاست کردەوە.
ئەم میدیا ئیسرائیلیە کە هەواڵەکانی دژە تیرۆر و چەکداری بڵاو دەکاتەوە، نووسیویەتی : حسێن تائیب، بەڕێوبەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای لە نەخۆشخانەیەکی تاران لە ژێر چاودێری پزێشکی دایە، ناوبراو چەند ڕۆژ لەمەوبەر هەڕەشەی لە هاووڵاتییانی ئیسرائیلی دانیشتووی ئیستانبۆل کردبوو.
سەرچاوە هەواڵدەرییەکان لە ناوخۆی ئێران ، چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی جوون هەواڵیان بڵاو کردووەتەوە کە حسێن تائیب لە نهۆمی سێیەمی نەخۆشخانەی خاتەمۆل ئەنبیای تاران لە ژێر چاودێری پزێشکی دایە.