
پەیامی کورد ... جۆن بوڵتون باس لە چۆنیەتی هەوڵدانی ئێران بۆ تیرۆرکردنی دەکات
جۆن بوڵتون، ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتیمانی پێشووی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ کاناڵ سکای ڕایگەیاند : من تەنیا کەسێک نیم کە کۆماری ئیسلامی بەنیازە تیرۆری بکات.
ناوبراو ووتی: هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ لەناوبردنی، شوناسی ئەم حکوومەتە دەردەخات و هەر چەشنە ڕێککەوتێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەڵەیەکی گەورەیە کە بە زەرەری ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەواو دەبێ.
ئەم سیاسەتمەدارە ، لە توییتێکدا دەستخۆشی لە وەزارەتی داد و ئێف بی ئای ئەمریکا کرد
جێگای ئاماژەیە ، وەزارەتی دادوەری ئەمریکا ئەندامێکی سوپای پاسدارانی تۆمەتبار کردووە کە پیلانی بۆ تیرۆری جۆن بۆڵتون داڕشتووە.
ئەم کەسە ناوی "شەهرام پوورسەفی ە" و تۆمەتبارە بە داڕشتنی بەرنامە بۆ تیرۆری ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتیمانی دۆناڵد ترامپ، "جۆن بۆڵتۆن" .
شەهرام پوورسەفی به ناوی مێهدی ڕەزاییش دەناسرێ.
به ووتەی ناوەندە فەرمییەکانی ئەمریکا، ئەم ئەندامەی سوپای پاسداران هەوڵدەدات تا ٣٠٠ هەزار دۆلار بە کەسێک ببەخشێت کە جۆن بۆڵتون لەشاری واشینتۆن بکوژێ.