image

پەیامی کورد   ...  فەرماندەی لیوای ٥٦ی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە

 دوێنێ پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی تۆمەتبار کردنی لە سەر دۆسیەی هەڵهاتنی سەعد کەمبش، فەرماندەی لیوای ٥٦ی سەرۆکایەتی لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە بە چەند میدیایەکی عێراقی ڕاگەیاندووە، " فەریق عەمار ئەلزەرکانی، فەرماندەی لیوای ٥٦ی سەرۆکایەتی کۆمار لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە کە "هۆکاری دوورخستنەوەکە پەیوەندی بە بابەتی هەڵهاتنی سەعد کەمبش-ەوە هەیە".

جێگای سەرنجە، مانگی رابردوو، سەعد کەمبش، بەرپرسی پێشووی دیوانی وەقفی سوننە، لە شوێنی دەستبەسەرکردنی خۆی لەناو بنکەیەکی پۆلیس لە ناوچەی سەوز هەڵهاتبوو، دواتر لەکاتی دەستگیر کردنەوەیدا لە شاری مووسڵ، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لکەدەستدا.