image

پەیامی کورد    ...   فیلمی تۆم کرووز دەبێتە میلیاردی

فیلمی نوێی " توپ گان " بە ڕۆڵگێڕی تۆم کرووز تاکوو ئێستا ٤٧٤ میلیۆن دۆلار لە سینەماکانی ئەمریکا و ٤٢٧ میلیۆن دۆلار لە باقی ووڵاتن فڕۆشتووە تاکوو بە فرۆشتنی زیاتر لە ٩٠٠ میلیۆن دۆلار بە ئەگەری زۆر لە هەفتەی داهاتوو دەستی دەگاتە فڕۆشتنی یەک میلیارد دۆلاری خۆی .

" توپ گان ماڤریک " کە سەرکەوتووترین فیلمی کارنامەیی تۆم کرووز لە گیشەی ئاراستە کردن هەژمار دەکرێت ، لە نویترین هەفتەی بڵاوکردنەوەی خۆی لە سەر شاشەی سینەکان سەرەڕای دەستپێکردنی نەمایسی چەند فیلمی گرینگی دیکە ، تەنیا لەگەڵ دابەزینی فرۆشی ٢١٪ بەرەوڕوو بووەوە .