
دەزگا ئەمنییە ناوخۆییەکانی بەریتانیا دەربارەی سیخوڕی کردن ژنێکی چینی لە سەر نوێنەرانی پەرلەمان هۆشداری دەدات .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە زاری ڕۆیتەرز، نەهاد و دامەزراوە هەواڵگری و ئەمنییە ناوخۆییەکانی بەریتانیا بەناوبانگ بە MI5 یاسا داڕێژەران هۆشداری داوە کە حێزبی کۆمینیستی چین ژنێکیان بە سەپاندنی هێزو سۆڵتەی خۆی لە سەر ئەندامانی پەرلەمانی دامەزراندووە . لەم نامەیەدا ، ناوی ئەو سیخوڕە چینی یە کریستین لی ڕاگەێندراوە .
MI5 هۆشداری یەک و وێنەیەکی لەم ژنە هەناردووە کە تییدا هاتووە کە ئەو لە لایەن حێزبی کۆمینیستی چین ەوە دەستوەردانی لە چالاکییە دەستوەردەرییە سیاسییەکان لە بەریتانیا هەبووە .
لیندسی هۆیل ، سەرۆکی پەرلەمان کە ئەم هۆشدارییەی بە یاساداڕێژەران ڕاگەیاندووە ووتی کە MI5 زانیویەتی کە " لی " هاوکاری و یارمەتیگەلی ماڵی و دارایی بۆ نوێنەرانی پەرلەمانی لە لایەن هاوولاتیانی بیانی جێگیر لە هۆنگ کۆنگ و چین ئاسانکاری بۆ کردووە .
وەزارەتی ووڵاتی بەریتانیا سەرەڕای ڕاگەیاندنی جیددی بوونی ئم هۆشدارییە ووتوویەتی هێشتا بەڵگەی پێویست بۆ تاوانبار کردنی ئەم ژنە چینی یە لە بەردەستدا نییە .